لە سلێمانی کوڕی بەرپرسێکی باڵای حکومی لەسەر ئاستی هەرێم بە تۆمەتی بە تاڵانبردنی کەلوپەلی بە نرخی پاڵاوگەیەکی کۆن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت.
بەپێی نوسراوێکی دادگای لێکۆڵێنەوەی نەهێشتنی تاوان کە بەرواری ٢٤ ی تشرینی یەکەمی بەسەرەوەیە ( واتە هەفتەیەک لەمەوبەر ) ئاراستەی دەزگا دادوەریەکان و دەزگاکانی پۆلیس کراوە، داوا لەو دەزگایانە دەکات کە تۆمەتبار ( ئ ، چ ، س ) کە کوڕی بەرپرسێکی باڵای حکومییە دەستگیر بکات بەپێی مادەی ٤٤٤ ی یاسای سزادانی عێراق.
لەلایەکی ترەوە ژمارەیەک ڤیدیۆ و وێنە دەست ماڵپەڕی ( سپی ) کەوتووە، ئەو پاڵاوگە کۆنە پێشاندەدات کە دەکەوێتە پشت بینای پارێزگاری سلێمانییەوەیە و نزیک یەکەی نیشتەجێبوونی ( دەروازە سیتی یە )، ئەو پاڵاوگەیە ژمارەیەکی بەرچاو کەلوپەلی پاڵاوگە کۆنەکەی تێدایە و کۆکراونەتەوەو ئامادەکراوە بۆ بردنە دەرەوەو فرۆشتنیان.
ئەو هێزەی لەم جێگایەدایە وەک بارەگەیەکی پاسەوانی ئەو بەرپرسە بووەو ژمارەیەک پۆلیس تیایدا کاریان کردووە و لەلایەن کوڕی ئەو بەرپرسەوە کە ئەویش کارمەندی وەزارەتی ناوخۆیەوە فەرماندەیی کراون.
ژمارەیەک ڤیدیۆی ئەو تاوانە ببینن کە لەلایەن لێکۆڵەرەوان و هێزە ئەمنییەکانەوە وێنە گیراون بۆ لێکۆڵینەوە
لەم لینکەوە ڤیدیۆکان ببینە..