یەکێتی: رێگا نادات حکومەت کار بۆ بەرژەوەندی لایەنێک بکات


بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پێشوازی باڵوێزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند" چیتر حکومەت نابێت ئەو شوێنە بێت کە تەنیا کار بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراو بکات"، هەروەها دەشڵێت" نایەوێت ئەزموونی حوکمڕانییە تاکڕەوەکەی رابردوو دووبارە ببێتەوە "، ئەوە لە کاتێکدایە پارتی لیژنەیەکی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری پێکهێناوە بۆ سەردانی لایەنەکان بە ئامانجی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ یەک شەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

لەو دیدارەدا بافڵ وتیی " ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی کوردستان جێگەی تاکڕەوی و خۆسەپێنیی تێدا نابێتەوە، ئەوەی لە رابردوودا دامەزراوە حکومییەکان لەپێناو بەرژەوەندیی حزبی و کەسیدا بەکاردەهێنران، کۆتاییهات و چیتر حکومەت نابێت ئەو شوێنە بێت کە تەنیا کار بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی دیاریکراو بکات، بەڵکو حکومەتی ئەمجارە هی خەڵکە و هەر دەبێت بۆ خەڵکیش بێت، هەموو هەوڵێکیش لەدەرەوەی ئەو ئیرادەیە، شکست دەهێنێت و یەکێتی رێگەی پێنادات".

وەک لە راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە، لەدیدارەکەدا ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کراوە، بافڵ تاڵەبانی وتوویەتی " یەکێتی بە ستراتیژێکی نوێوە هەنگاو بەرەو پێکهێنانی حکومەت دەنێت، نایەوێت ئەزموونی حوکمڕانییە تاکڕەوەکەی رابردوو دووبارە ببێتەوە. بۆیە هەوڵی ئێمە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی بەرپرسیارە بەرامبەر هاوڵاتییەکانی، حکومەتێکی دادپەروەر کە جیاوازی لەنێوان شارەکاندا نەکات و بە یەک ئاست خزمەتی هەموولایەک بکات".

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ململانێکانی ناوچەکە، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاندووە" جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە دەکەینەوە لە بەڕێوەبردنی وڵات و پاراستنی مافی هەموولایەک، وەکچۆن ئەرکی هەموولایەکە بەرامبەر ململانێکانی ناوچەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و نەهێڵن وڵات ببێتە گۆڕەپانی جەنگ و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان".

لە راگەیاندنەکەی سەرۆکی یەکێتیدا ئاماژە بۆ ئەوە نەکراوە کە باڵوێزی ئەمەریکا رای چیی بووەو لەسەر دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو ئامانجی سەردانەکەی چی بووە.

لەلایەکی ترەوە میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە کە پارتی بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق و دڵشاد شەهاب.




PM:10:49:03/11/2024