بەڵێندەران: لەدورگەیەكداین كە ڕەوشی بەڵێندەران تیایدا زۆر خراپە

سەرۆكی بەڵێندەرانی سلێمانی نامەیەكی كراوە ئاراستەی ئەندامانی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم دەكات و ئاماژە بەوەدەكات بەڵێندەران لەدورگەیەكدان بەتەنها ئامادەن بۆ تقشوفێكی دادپەروەرانە.

ناجی شێخ عیزالدین، سەرۆكی بەڵێندەرانی سلێمانی لە نامەیەكی كراوەدا لەكاتی بەڕێوەچونی كۆبونەوەی پەرلەمانتاران لەگەڵ ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری وزە كێشەكانی بەڵێندەرانی ڕاگەیاندووە و تیایدا داوا دەكات حكومەت بەزوترین كات كاربكات بۆ چارەسەری كێشەی بەڵێندەران.

سەبارەت بەداواكاریەكانی بەڵێندەران ناجی شێخ عزالدین وتی "دە مانگە پارەنەدراوە تەنها چەكە حكومەت خوی چەك وەرناگرێت لێمان بونمونە بوكرینی سوتەمەنی كەكارئاسانیكی تیدایە بو بەڵێندەران، وە دەمانگە بودجەی ناوچە جیاجیاكان كەپێی دەڵێن پترول دولار چەكی بێڕەسیدیشمان بۆناكرێت مەسیری نادیارە"

سەرۆكی بەڵێندەرانی سلێمانی لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوەشداوە" دوومانگە داوامانكردووە كەهەندێ كار ئاسانیمان بۆبكرێت بۆنمونە وەك ماوە، 3 هەفتەیە بووە بەنوسراو پاش بەدواداچونی چەند لیژنەیەك تائێستا ئیمزانەكراوە لە ئەنجومەنی وەزیران ، وە بەڵێندەران نارەحەتن وەڵام نادرێنەوە مەغدورین واهەست دەكەین لەدورگەیەكداین بەتەنها ئامادەین بۆ تقشوفێكی دادپەروەرانە".

لە ئێستادا ئەم داواكاریە ئاراستەی پەرلەمانتارانكراوە و ڕەوانەی ژمارەیەك وەزیری حكومەتی هەرێم و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانكراوە تا بەدەم داواكاریەكانی بەڵێندەرانەوە بێن.



PM:02:01:10/11/2014