لەسەر ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ١٠ زانیاری گرنگ بڵاودەبێتەوە

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەت زانیاریی نوێ لەبارەی ناردنی تەمویلی موچەی مانگی ١٠ ئاشكرا دەكات.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان بە میدیاكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانی رایگەیاند "شەوی رابردوو شاندێكی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە بەغدا، چوونی شاندەكە لەسەر داوای بەغدا بووە و زیاتر پەیوەندی بە چەند بابەتێكی دارایی و پرسی (هەژماری من) و گرێبەستە گرنگ و دڵخۆشكەرەی بانكی بازرگانیی عێراقەوە هەیە.

لەبارەی وردبینیی لیستی مووچە، بەرپرسەكە وتیشی "وردبینیی مووچە هەنگاوی باشی بڕیوە و چاوەڕوانین ئەمڕۆ وردبینی تەواو بێت و سبەی چوارشەممە تەمویلی مووچە بنێردرێت و ئەو بەڵێنەیان پێ داوین".




PM:03:10:05/11/2024