پۆلیسی توركیا، هێرشی كردە سەر خۆپیشاندەرانی شارەكانی باكوری كوردستان و زیاتر لە ٨٠ كەس دەستگیر كران، لە مێردین و مێرسینیش، ١٥ كەس لە ئەنجامی هەڵكوتانە سەر ماڵان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كران.
كاردانەوەكانی دژی سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانیییەكانی، میردین و ئیلح و خەلفەتی باكوری كوردستان، بەردەوامن و هاوڵاتییان لە چەند شارو شارۆچكەیەك خۆیشاندانیان كرد.
میدیاكانی باكوری كوردستان بڵاویان كردەوە: ئەمڕۆ لە شاری ئیلح، خۆپیشاندان لە دژی سەپاندنی قەیوم بەڕێوەچو و پۆلیسی توركیا ڕێگری لێكردن و زیساتر لە ٨٠ خۆپیشاندەر دەستگیر كران.
لە ئەنجامی هەڵكوتانە سەر ماڵانیش لە مێردین و هەریەك لە ناوچەكانی ئاكدەنیز و یەنیشەهر و تۆرۆسلاری پارێزگەی مێرسین، ١٥ كەس بە تۆمەتی پڕوپاگەندە و كاری ڕێكخستن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) دەستگیركران.