شارەزایەکی کەشناسی بڵاویکردەوە لەسبەینێوە کەدەکاتە ڕۆژی چوارشەممە ئەو کەشوهەوا ناسەقامگیری ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕوویکردۆتە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت ، کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئاسمان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و خۆرە تاوو دەبێت پلەکانی گەرما (١- ٢)پلەسیلیزی بەرزدەبێتەوە خێرایی با لەنێوان (١٥-٢٠)کیلۆمەترە لەکاتژ؟ێرێکدا ، بۆماوەیەکی کاتی پەستان بەرز بەسەرناوچەکەمان زاڵ دەبێت .
پێشبینی دەکرێت لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لەنێوان (١٠ / ١١ /٢٠٢٤) بەدواوە بۆ (١٨/ ١١ / ٢٠٢٤) شەپۆلێکی تری تاوەباران و هەورە بروسکە ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکات شەپۆلەکە لەئێستا لەبەشێک ناوچەکانی هەریم بەدیارکەوتووه لەهەندێ ناوچەش جێگیرنیە گۆڕانکارییەکان بەردەوامن.
لەکۆتایی ئەم هەفتەیە زیاتر ڕووندەبێتەوە شەپۆلەکە بەهێزەیاخود مامناوەند و لاوازە لەبەرئەوەی لەوەرزی پایزداین گۆڕانکارییەکان بەشێوەکی زۆرخێرایە