نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا جەخت لە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەکەنەوە

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم دەکەنەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ ستيڤن هيچن باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد.

لای خۆیەوە باڵيۆزى به‌ريتانيا پيرۆزبايى له‌ نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد بە بۆنەی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و ستايشى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌ركه‌وتووانه‌ى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى كرد، هەروەها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر‌ گرنگى هاروکاری هاوبه‌شى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره‌كان بۆ دامه‌زراندنى كابينه‌ى داهاتووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" جه‌ختكراوەتەوە له‌سه‌ر خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێكردنى ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و پێويستى به‌دوورگرتنى عێراق له‌ كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو كه‌ كونسوڵى گشتى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو". 



PM:02:03:07/11/2024