لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٠٠ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ هەینی ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٣١١ کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون.
هەر بەپێی ئامارەکان، لەو ژمارەیە ٦٩٨ کەس هەبوون کە بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرکراون کە کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردووە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ٤٤٤ کیلۆگرام لەو ماددانە، هەروەها ٤٥ کیلۆگرام حەبی هۆشبەری فەل و ٢٩ هەزار و ٤٠٠ شیت حەبی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.