کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران لەناوچە شاخاویەکان".
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێ پەڵە هەورپلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی دوێنی.
سبەی یەک شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران لەناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرما بەرز دەبێت بە ( ٢ - ٣ ) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٢٦
سلێمانی : ٢٤
دهۆک : ٢٥
کەرکوک : ٢٧
هەڵەبجە : ٢٥
زاخۆ :٢٥
سۆران : ٢٥
حاجی ئۆمەران : ١٣
گەرمیان : ٢٨