لە دوای پەسەندكردنی
ئەنجامەكان،سەرۆکى هەرێمی کوردستان،بانگهێشتی پەرلەمانتاراندەکات
بۆ یەکەمکۆبونەوەىپەرلەمان، بەڵامپێدەچێت پێكهێنانی كابینەی نوێی
حكومەتی هەرێم بكەوێتە ساڵی داهاتوەوە.
بەپێی هەواڵی کەى
ئێ ئێن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی پەسەندكردنی ئەنجامی
كۆتایی هەڵبژاردنیخولی شەشەمىپەرلەمانی كوردستان دەكات، لەلایەن كۆمسیۆنی
باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە، بۆئەوەی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشت بكات بۆ كۆبونەوە
لە ماوەی ١٠ ڕۆژ لە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان.
یەكەم كۆبونەوەی
پەرلەمانی هەڵبژێردراوی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت،
ئەویش محەمەد سلێمان پەرلەمانتارینەوەی نوێیەو دواتر كۆبونەوەكە كراوە
دەبێت بە مەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكان لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان.
بە پێی هەواڵەکە
بەهۆى ئەوەىتائێستا هیچ ڕێكەوتنێك لەنێوان لایەنە سیاسیەكان نەكراوە لەبارەی
پێكهێنانیحكومەتوڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان، بۆیە
پێشبینی دەكرێتپێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم، بكەوێتە ساڵی داهاتوەوە.