کۆمپانیای دانەغاز ڕاپۆرتی نۆ مانگی ئەمساڵی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئاستی بەرهەمهێنانمان بەڕێژەی ٣% زیادیکردووە".
بەپێی ڕاپۆرتەکەی دانە غاز کە دوێنێ هەینی بڵاویکردۆتەوە، نەوت و گاز و بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکانی دیکەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بەرێژەی ٣% زیادیانکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاستی بەرهەمهێنان لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە ٣٨ هەزار و ٢٠٠ بەرمیل نەوت.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی دانەغاز، لە نۆ مانگی ئەمساڵدا بڕی ١١٢ ملیۆن دۆلار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قازانجی كردووە كە بەراورد بە نۆ مانگی ساڵی ڕابردوو ١٢٦ ملیۆن دۆلار قازانی كردووە بەڕێژەی ١١.٣% كەمبووەتەوە.
هەروەها كۆمپانیای دانە غاز ئەوەشی خستەڕوو، كۆمپانیای بریتش پتڕۆڵیۆم پابەندە بەوەی كە دەست بە كاركردن بكاتەوە لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر و پێشبینیدەكرێت لە چوار مانگی یەكەمی ٢٠٢٦دا دەستبكات بە بەرهەمهێنانی غازی بازرگانی.