بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی بێرکیات لە سنۆری ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدی کردە ئامانج و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
پەیامنێری سپی لە ئامێدی رایگەیاند" سەرچاوەیەکی ئاگادار پێێ وتووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی بێرکیات لە سنۆری ناحیەی چەمانکێ سەر بە قەزای ئامێدی کردووەتە ئامانج و چەن کەس کوژراون و بریندار بوون و ئۆتۆمبێلەکەش بەتەواوی تێکشکاوە".
تا ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە هیچ راگەیەنراوێکی سەبارەت بەم رووداوە بڵاونەکردووەتەوە.
لای خۆشییەوە دژەتیرۆر لە (هەولێر )لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری شارەدێی چەمانکێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بە ئامانجگرت.
لە راگەیەندراوی دژەتیرۆر لە هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بەئامانجگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن سوپای تورکیاوە، دوو ئەندامی پەکەکە گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیاەییەکانی پەیامنێری سپی گوندی بێرکیات گوندێکی چوڵە و هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی لەوێ نیشتەجێ نییە و تەنیا چەندین کۆمپانیای نەوت و غاز لەوێ هەیە .