کەشناسی: تاوە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ رۆژێکی باراناوی بێت و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە تاوە باران لە چەندان شوێن ببارێت. 

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دوو شەممە بەمشێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم هەندێ کات دەگۆرێت بۆ تاوە باران و برووسکە لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کاریگەری زیاتر بێت.
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە ( ٢ - ٣ ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

سبەی سێ شەممە بەمشێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی کەمێک نمە باران لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەری دابارین لاواز دەبێت. 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  ٢٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٢ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٤ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢١ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١١ پلەی سیلیزی
سۆران: ٢٠  پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٨ پلەی سیلیزی

رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو کە سبەی شەو و ئەم بەیانییە دەکات لە خوارەوە ببینە..





AM:10:17:11/11/2024