کەشناسی: نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران له‌ به‌شێكی ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌ و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵاتى  هەرێم، هاوکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٢

سلێمانی: ٢١

دهۆک: ٢٠

زاخۆ: ٢١

هەڵەبجە: ٢٢

کەرکوک: ٢٧

سۆران: ١٧

حاجی ئۆمەران: ١١

گەرمیان: ٢٦



AM:11:11:12/11/2024