لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا لە تورکیا و باکوورى کوردستان (٣٥٧) ژن بە بیانووی جۆراوجۆر کوژراون.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوێکی ژنان بە ناوی (پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان رادەگرین) کە زیاتر گرنگی بە بواری مافەکانی ژنان دەدەن لە تورکیا و باکوری کوردستان، لە ماوەی ١ی کانوونی دووەم بۆ ٣١ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ (٣٥٧) لە تورکیا و باکوری کوردستان کوژراون.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، (٦١) ژنیان بە هۆکاری نادیار گیانیان لەدەستداوە کە (١٩٨) ژن بە چەک و (٧٧) ژنیش بە چەقۆ کوژراون.
هەر بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە، (١٣٥) ژنیان لە ناو خێزانەکانیان کوژراون و گیانیان لەدەستداوە.