وادەی دابەشكردنی زەوی لە هەڵەبجە ئاشكرا كرا

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری رایدەگەیەنێت كە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان لەو پارێزگایە دابەش دەكرێت.

لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هاتووە: ئاگاداری كەسوكاری شەهیدان دەكەینەوە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ١٧ی تشرینی دووەم، لە هۆڵی حاجی ئەختەر ئامادەبن بۆ وەرگرتنی زەوییەكانیان.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: كەسی ئامادەبوو پێویستە پێناسی شەهیدان و كارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی پێ بێت، سەرەڕای ئەوەی سەرجەم وارسی شەهیدان سودمەند دەبن بەمەرجێك پێشتر وەك وارسی شەهید سودمەند نەبوبن بەڵام بەشێوەی تیروپشك دابەشكردنەكە دەبێت.




PM:01:49:12/11/2024