بڕیارە سبەینێ چوارشەممە شاندێكی پارتی دەم سەردانی هەولێر بكات و بە مەبەستی تاوتوێكردنی بابەتی دوورخستنەوەی چەند نوێنەرێكیان لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی پارتی كۆببنەوە.
سدقی یاڵڤاج، نوێنەری پارتی دەم لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند" سبەی چوارشەممە، شاندێكی پارتی دەم لە باكوری كوردستانەوە سەردانی هەولێر دەكات".
سدقی یاڵڤاج ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە پێكهاتوون لە بێریتان گونەش، پەرلەمانتاری مێردین و بەدران ئۆزتورك، پەرلەمانتاری دیاربەكر.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەردانی شاندەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی دوورخستنەوەی چەند نوێنەرێكی پارتی دەم لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی، بەڵام هێشتا پارتی دیموكراتی كوردستان داواكاری سەردانەكەیان پەسەند نەكردووە.