وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مساڵداو به دوو قۆناغ شه‌ش هه‌زار مامۆستا به‌گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنن‌و هه‌فته‌ی داهاتووش فۆرمی دامه‌زراندنی چوار هه‌زار مامۆستا ده‌گاته په‌روه‌رده‌كان.
پشتیوان سادق، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی كەی ئێن ئێن، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له قۆناغه‌كانی داهاتوشدا دوو هه‌زار مامۆستای دیكه به گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێنرێن و چۆنیه‌تیی دامه‌زراندنه‌كه‌ش له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم له‌سه‌ر ڕێژه‌ی پێویستی و ژماره‌ی دانیشتوان ده‌بێت.