نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ٢٤٠ ساڵەی بنیادنانی سلێمانیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی" سلێمانی ناوێكی دیار و كاریگه‌ره و مایه‌ی شانازیی گه‌لی كوردستان بووه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە "خەڵکی ئازیز"ـی سلێمانی دەکات و دەڵێت" یادی ٢٤٠ ساڵه‌ی بنیاتنانی سلێمانی، پایته‌ختی ڕۆشنبیری، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، به گه‌رمی له ته‌واوی خه‌ڵكی ئازیزی شار، پیرۆز ده‌كه‌م. هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم."
"له مێژووی كولتووری و سیاسیی گه‌لی كوردستاندا، سلێمانی ناوێكی دیار و كاریگه‌ره و هه‌میشه جێی رێز و پێ‌زانین و مایه‌ی شانازیی گه‌لی كوردستان بووه."( نێچیرڤان بارزانی وای وت).
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێم وتیشی" هیوای به‌رده‌وامیی گه‌شه و ئاوه‌دانی، پێشكه‌وتنی زیاتر و ئارامی و سه‌قامگیری بۆ سلێمانی و هه‌موو شار و ناوچه‌كانی كوردستان ده‌خوازم."
شاری سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوە بونیاد نراوە، ئیبراھیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە سلێمان پاشا ناوناوە، ئەمڕۆ ٢٤٠ ساڵ بەسەر بونیادنانی تێدەپەڕێت.
سلێمانی جگە لەوەی پایتەختی میرنشینی بابان بوە، لە ھەمان کاتدا مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکەش بو، لە ساڵانی ١٩٢٢تا ١٩٢٤شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحمود بوە.