ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا شەش ڕێنمایی سەبارەت بە قهدهغهی هاتووچۆ بڵاوکردەوە و دەڵێت" تا ١٢ی نیوەشەوی ٢١ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت".
وهزارهتی ناوخۆی ههرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه" بۆ مهبهستی جێبهجێكردنی پرۆسهی سهرژمێری گشتی دانیشتوان به سهركهوتوی و ئاسانكاری له جوڵه و هاتووچۆی بژمێر و تیمهكانی مهیدانی كه بۆ جێبهجێكردنی پرۆسهی سهرژمێری ڕاسپێردراون، ههروهها لایهنه یارمهتیدهرهكانی دهزگا ئهمنییهكان له ماوهی سهپاندنی قهدهغهی هاتووچۆ له رۆژانی ٢٠و ٢١ی ئهم شەش ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێدەکرێن".
دەقی ڕێنماییەکان بەمشێوەیە:
- سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (١٩-٢٠)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (١٢)ی شەو دەستپێدەکات و تاکو کاتژمێر (١٢)ی شەوی (٢١ و ٢٢)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
- جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.
- لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی ڕێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری. بە هەمان شێوە، ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان ڕێگەیان پێ داوە و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا ڕێگەپێدراون.
- هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێ سپێردراوە و لە ئێشگگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە و پێش ڕێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.
- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگری شارستانی، دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.
- قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.