به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری راگه‌یاند كه تاوانێكی كوشتن‌یان له شاری كوت ئه‌نجام دابوو.
ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌شی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار كراینه‌وه كه دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ج. م. ح.) و (ح. م. ح.) له شاری ( كوت) له خوارزوی عێراق هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی تاوانێكی كوشتن و هه‌ڵهاتون بۆ شاری هه‌ولێر و له لایه‌ن دادگای شاری (كوت )فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان هه‌یه، دوای ئه‌نجامدانی به‌دواداچوون له لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان شوێنی خۆ حه‌شاردانیان له سنوری شاری هه‌ولێر ده‌ست نیشان كرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه "به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباری ناو هاتوو ده‌ستگیر بكه‌ین".
راشیگه‌یاند، كه دواتر به پێی ڕێككاره‌كانی یاسایی، ره‌وانه‌ی شوێنی تاوان ده‌كرێنه‌وه بۆ دادگایی كردنیان.