بە گوێرەی زانیارییەکانی
سپی میدیا دەریا فواد ساڵح بازرگانی جگەرە بەهۆی بوون بە ژێر قەرزێكی زۆرەوە لە
ئۆفیسی خۆی لە گەڕەكی كوردسات لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەوە دووەم ڕووداوی
خۆکوشتنە کە لەماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی ڕوو دەدات، پێشتریش لە ڕۆژی یەکشەممە
١١ی تشرینی دووەم رائید هاوژین عەبدوڵڵا ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی
لە شوێنی دەوامەکەی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.