لیژنەی باڵای دیداری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت" ساڵی داهاتوو یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دووەمین دیداری خۆی ئەنجامدەدات".
بەپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهی قوباد تاڵهبانی، لیژنهی باڵای دیداری یهكێتی به سهرپهرشتی قوباد تاڵهبانی سهرپهرشتیاری لیژنهكه ئهمڕۆ دووشهممه له دهباشان كۆبووهوه، كۆبوونهوهكه پاڵپشت به پهیڕهوی ناوخۆی یهكێتی پهسندكراوی كۆنگرهی پێنجهم و راسپاردهی دواكۆبوونهوهی مهكتهبی سیاسی ئهنجامدرا.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دووەمین دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بڕیارە لە ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی وەک حزبێکی چالاک و خاوەن پێگەیەکی گرنگ لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەموو کات ئامادەکاری دەکات بۆ قۆناغ و ئەگەرە جیاوازەکان، ئێستاس لە پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە ئەگەر و گۆڕانکاری بەڕێوەیە وەک نەریتێکی یەکێتییانە ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی دیدارەکە دەکەین".
هەروەها هاتووە" دیداری ئەمجارەی یەکێتی لەسەر بنەمای سیاسەتەکانی یەکێتی لەبوارە جیاجیاکاندا، و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکان، ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو دەکات لەپێناو باشتر خۆڕێکخستنەوە و خۆگونجاندنی زیاتر لەگەڵ پێویستییەکان و خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".