بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لە کاتژمێر (٧:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆوە پرۆسەی سەرژمێری دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی دەستیپێکرد و لە پرۆسەکەدا زیاتر لە (١٣٠) هەزار بژمێر بەشدار دەبن و چەند پرسیارێک لەبارەی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان دەکەن.
هەروەها سبەینێ پێنجەممەش لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتووان بەردەوام دەبێت.
هاوکات بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتوانەوە، لە کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەوی ڕابردووەوە لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق قەدەغەی هاتووچۆ دەستیپێکردووە و بڕیارە تا کاتژمێر (١٢:٠٠)ی شەوی ٢١ی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
عێراق دوایین سەرژمێری دانیشتوانی لە ساڵی (١٩٨٧) ئەنجامدابوو کە سەرجەم پارێزگاکان بەشدارییان تێدا کرد، دواتر سەرژمێری ساڵی (١٩٩٧) کە بەبێ بەشداری پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
لەلایەکی دیکەوە پرسی ناوچە جێناکۆکەکان بە یەکێک لە کێشە ئاڵۆز و هەستیارەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسی دادەنرێت کە لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)ەوە چارەسەری بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەو ناوچانە زەوییە بەرفراوانەکان لە خۆدەگرن کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵن.