ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لەم هەفتەیەدا پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی تشرینی یەکەم ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".
دارا سێكانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بڵاویکردەوە" لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی مووچەی مووچەخۆرانمان تاوتوێکردووە کە دڵنیایداوە مووچەی فەرمانبەران هیچ كێشەیەكی نییە و بەزوترین کات ڕەوانەی هەرێم دەکرێت".
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەكرێت دوای پشووەكانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان، حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم بکات.
تائێستا مووچەی مانگی ڕابردووی مووچەخۆران لە هەرێم دابەشنەکراوە و چارەنووسی مووچەی مانگەكانی (١١ و ١٢)ش نادیارە.