حەیدەر عبادی: نابێت لە عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا دروست بکرێت

دوێنێ هەینی لەنێو کەسایەتیە سیاسیە دیارەکانی عێراقد، تەنها حەیدەر عبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بەشدار بوو لە پێنجەمین كۆڕبەندی (مێپس-٢٠٢٤) لە دهۆک، کە عەبادی بەوە ناسراوە ڕۆڵی سەرەکی لە شکستپێهێنانی ڕیفراندۆمی ساڵی ۲۰۱۷ هەبوو.

عەبادی لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێک هەڕەشەی ئەوەی کرد کە نابێت لە عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا دروست بکرێت بە واتایەی کە یەکێک کە چیتر نابێت لەچوارچێوەی عێراق هیچ لایەک لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان سەربەخۆیانە سیاسەت بکات.

دوێنێ هەینی ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، بە بەشداری  زیاتر لە ١٢٠ كەسایەتییەكانی سیاسی تاوخۆو دەرەوە پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس-٢٠٢٤) لە شاری دهۆك بەڕێوە دەچێت.

تەوەری سەرەكی كۆڕبەندەكە بریتییە لە ناكۆكییەكانی ناوچەكە و ئالیەتی ڕێگریكردنە لە فراوانبوونی گرژییەكان.

لە پێنجەمین كۆڕبەندی مێپس، كە زانكۆی ئەمریكی-كوردستان ڕێكیخستووە، چەند پانێڵێك لەبارەی دۆخی ناوچەكە و ڕێگەچارەكان بۆ كۆتاییهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەكان سازدەكرێن. بەتایبەت كە شەڕ بەرۆكی زۆربەی وڵاتانی گرتووەتەوە و تادێت فراوانتریش دەبێت.

لە کۆڕبەندەکەدا هەریەکە لە مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی و لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتاریان پێشکەش کرد.




PM:01:03:23/11/2024