چه‌کدارانی داعش پاش نیوه‌رۆ و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11 تشرینی دووه‌م بۆردومانی ناوچه مه‌ده‌نیه‌کانی ناو کوبانێیان کرد‌و له‌ئه‌نجامدا سێ هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 10 هاوڵاتی تریش برینداربوون.
چه‌کدارانی داعش بۆردومانی ناوچه‌ی ته‌ل شه‌عێریان کرد‌و له‌ئه‌نجامدا کچێک که ناوی رێزان و 17 ساڵ بوو له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌سه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداو، هه‌ریه‌ک له محه‌مه‌د ئه‌دهه‌م 14 ساڵ و محه‌مه‌د به‌کری 45 ساڵ و عوسمان عه‌لی و زیاد عومه‌ر 15 ساڵ و محه‌مه‌د ته‌یب و عه‌دولقادر خه‌لیل برینداربوون.
چه‌کدارانی داعش کاتژمێر 2ی پاشنیوه‌رۆش چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی نێو شاره‌که‌یان بۆردومان کرد که له‌ئه‌نجامدا 5 هاوڵاتی برینداربوون، له‌وانه ئامینه محه‌مه‌د 35 سال و لینا مسته‌فای کچی که ته‌مه‌نی 6 ساڵ و عه‌زیزه که‌رعو 20 ساڵ و براکه‌ی عوسمان عه‌تو 25 ساڵ.
ئاری هه‌رکی لێکۆڵه‌ری سیاسی و چالاکوانی مه‌ده‌نی له لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا وتی" عه‌زیزه کرعوی 7 ساڵ که‌به‌ر تۆپبارانی چه‌کدارانی داعش که‌وتبوو، نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ گوێزرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی باکور و له‌ئه‌نجامدا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه، گیانی له‌ده‌ستدا".