له‌سه‌ر داوای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و بۆ ڕێگریكردن له‌بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا، حكومه‌تی هه‌رێم سه‌فه‌ری چوار وڵاتی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریقای قه‌ده‌غه كردووه.
د.میران محه‌مه‌د عه‌باس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به سایتی خه‌ندانی ڕاگه‌یاند كه له‌سه‌ر داوای رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی‌و بۆ ڕێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئیبۆلا، له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولی ڕابردووه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم سه‌فه‌ری وڵاتانی (نه‌یجیریا، سیرالیۆن، غانا، كینیا)ی قه‌ده‌غه كردووه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه تیایاندا.
د.میران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێستا گومان ده‌كرێت ئێستا ئه‌و نه‌خۆشییه له‌وڵاتانی توركیا‌و ئه‌مه‌ریكاش بڵاوبووبێته‌وه.
نه‌خۆشی ئیبۆلا ڤایرۆسێكی كوشنده‌یه كه له‌ڕێگه‌كانی (لیك‌و تف‌و خوێن‌و برین‌و هه‌ناسه‌وه) بۆ مرۆڤ ده‌گوێزرێته‌وه‌و به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیش تائێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چوارده هه‌زار كه‌س توشبوون‌و له‌و ڕێژیه‌ش پێنج هه‌زاری كوشتووه.