هاتوچۆی هەولێر لێخوڕینی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان قەدەغە دەكات

هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی باشترکردنی هاتووچۆی شۆفێرانەوە، لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر قەدەغە دەکرێن". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" لە پێناو ڕێکخستنی شەقام و کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕووداوی هاتووچۆ لە شەقامەکان و نەهێشتنی حاڵەتی بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، بڕیار دراوە بە قەدەغەبوونی هاتووچۆی پایسکیل و مۆتۆرسیکل بە هەردوو جۆری دوتایە و سێ تایە لەسەر شەقامی خێرای ١٢٠م و ١٥٠م". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەبوونی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی قورس كە لە بواری بیناسازی و كشتوكاڵی بەكار دەهێنرێن كە خێرایەكانیان لە ٨٠كم/ لە سەعاتێك كەمترە لە هەردوو شەقامی ١٢٠ مەتری و ١٥٠ مەتری خێرا، بەڵكو دەبێت لەسەر فلات بگوازرێنەوە، هەروەها قەدەغەبوونی بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سەرجەم شەقامەكانی شاری هەولێر. 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت" هەر شوفێرێك سەرپێچی ئەم بڕیارە بكات، ڕێكاری یاسایی بەرانبەر دەگیرێتەبەر و ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسكیلەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت". 



PM:06:11:24/11/2024