وادەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كرا

بە وتەی وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی ٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٤ یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ ٢٦ی تشرینی دووەم، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەكانی پەرلەمانی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەرسوومی هەرێمی بۆ یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی كوردستان دەكرد".

وتیشی" بانگهێشت بۆ سەرجەم كاندیدە دەرچووەكان دەركراوە كە ڕۆی ٢ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٤، ئامادەبن بۆ گرێدانی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان".




PM:02:27:26/11/2024