کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی راگەیاند

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە سنووری سەرکەپکان باریووە. 

بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی سەرکەپکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریووە بە بڕى (٢٤.٦) ملم.

لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە دهۆک باریووە کە بڕەکەی (١٠.٤) ملیمەترە، پاشان سلێمانی بە بڕی (١٠) ملیمەتر و دواتر هەولێر بە بڕی (٩) ملیمەتر باریووە، هەروەها لە هەڵەبجە (٨.٦) ملم و لە کەرکوک (٧.٦) ملم باران باریوە. 

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: 



PM:12:31:27/11/2024