ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی کراوە.
ئەمڕۆ ٢٨ تا ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ شەشەممین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، بە سەرپەرشتی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان، بە بەشداری زیاتر لە (٢٠٠) كۆمپانیای ناوخۆی و بيانى بەڕێوەدەچێت کە لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بە زیاتر لە هەزار ناونیشانی نوێ بەشداری لە پێشانگاکەدا دەکەن.
هەروەها بۆ یەکەمجار زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لەوانەش (زانكۆی سلێمانی، زانكۆی كۆمار و زانكۆی ئەمەریكی) لە پێشانگاکەدا چالاكییان دەبێت و كتێبخانەی زانكۆی سلێمانیش كتێبەكانی لەو پێشانگەیەدا نمایش دەکات.
پێشانگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە تاوەکوو ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت بۆ پێشوازیی لە خوێنەران و سەردانیکارانی.