بەهۆی تەمومژەوە ١١ گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دواخران

بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و هەبوونی تەمەوە، ١١  گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دواخران.

سەرچاوەیەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ هەینی بە میدیای پارتی ڕاگەیاند" گەشتەکان بەهۆی دۆخی کەشوهەواوە دواخراون و هەڵنەوەشاونەتەوە".

گەشتەکانی هاتن بۆ هەولێر کە کاتەکانیان دواخراوە ئەمانەن: عەممان – هەولێر. دەوحە – هەولێر و سێ گەشتی ئیستەنبووڵ – هەولێر.

هەروەها ئەو گەشتانەی دەبوو لە هەولێرەوە بکرێن و دواخراون ئەمانەن: سێ گەشتی هەولێر – ئیستەنبووڵ. هەولێر – شاریقە. هەولێر – عەممان. هەولێر – دۆحە.



AM:10:06:29/11/2024