سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەرێکی عێراقی ڕاگەیاندووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٩ی تشرینی دووه‌می، ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به ئاگادار ناوی بردوووه، واده‌ی ناردنی مووچه‌ی مانگی ١٠ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ١ی كانوونی یه‌كه‌م حكومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ته‌رخانكردووه، ده‌نێرێت".
وتیشی: "به‌غدا مووچه‌ی یه‌ك مانگ ده‌نێرێت، چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی لیسته‌كانی مووچه‌یه و ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم داهاتی نانه‌وتی مانگه‌كانی رابردوو ره‌وانه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا بتوانێت پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ١١ دابین بكات".
سەرچاوەکە باسی لەوەشكردووە، بەغداد چاوەڕوانی لیستی مووچە دەكات.، لە بەرامبەردا دەبێت هەرێم داهاتی نانەوتیی مانگی ڕابردوو رادەستی حكومەتی عێراق بكات، تاوەكو بەغداد پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی ١١ بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ ٣٠ی تشرینی دووه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی رابردوو "تشرینی یه‌كه‌م"ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.