نوێنەری پێشووی یەکێتی لە ئەنقەرە ڕایدەگەیەنێت" لێپرسراوانی کورد فریای خۆمان نەکەون، سەرەی کوردیش دێت".
بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری پێشووی یەكێتی لە توركیا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" وەزعی سیاسی و سەربازی رۆژ بەرۆژ لە ناوچەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، بینیتان چۆن ئێران لە سوریا پێش دوو مانگ سەحبی کردەوە، وڵاتان تەماشای بەرژەوەندی خۆیان و ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەکەن".
نوێنەرەکەی پێشووی یەکێتی لە ئەنقەرە دەشڵێت" بەڕای من بە شار ئەسەد یان دە بێ بێتە سەر ئەمریکا یان سقوتی پێدەکەن و سوریا داگیردەکەن، روسیش سەفقەی خۆی کردوە، بۆیە وەک پێویست بەرگری لە سوپای سوری نەکرد".
بەهرۆز گەڵاڵی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەحەلەبیش راناوەستن پلانیکی گەورە داڕیژراوە و ئەگەری زۆر هەیە هێرش بۆسەر مەنتیقەی کوردیش دەستپیبکات و تەنانەت چاو لەسەر موسلیش هەیە، پێویستە کورد وریا بێ و هاوپەیمانەکانی نەیفرۆشن.