تهرمی ئهو دایك و منداڵه كوردهی كه دوو ڕۆژ پێش ئێستا له دهریای ئیجه خنكابوون، دۆزرانهوه.
رهنج پشدهری چالاکوان و رۆژنامهنووس، لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی رایگهیاندووە" تهرمی ئهو دایك منداڵه كورده دۆزرانهوه كه له دهریای ئیجه كهوتنه ناو ئاوهوه و دواتر گیانیان گیانیان لەدەستدا".
ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا له دوورگهی سامۆسن له چاوهڕوانی رێكخراو و لایهنه كوردیهكانن تاوهكو بیان نێرنهوه بۆ كوردستان.
لای خۆشیەوە دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، بڵاویکردەوە" بەلەمێكی كۆچبەران لە باکووری دوورگەی سامۆس لە دەریای ئیجە ژێر ئاو کەوت کە بەهۆیەوە چوار كۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە دوان لەوانە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و دوو کۆچبەرەکەی دیکە خەڵکی وڵاتی ئەفغانستانن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو كۆچبەرە كوردەی لە ڕووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە بریتین لە نایلە محەمەدی تەمەن ٣٦ ساڵ و منداڵە تەمەن ١٠ مانگەکەی.