ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت" لیستی
مووچەی مانگی ١٠ لەكاتی خۆیدا بۆ بەغداد نەنێردرا ئەوەش وایكرد ناردنی پارەی تەرخانكراو
بۆ مووچەی مانگی ١٠ دوابكەوێت " ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە تەیف سامی واژۆی لەسەر
ناردنی ٧٦١ ملیار دینارەكە بۆ مووچەى فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژووی لەسەر
ناردنی ٧٦١ ملیار دینارەكە بۆ مووچەى فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
ئاشکراشی کرد" لیستی مووچەی مانگی ١٠ لەكاتی
خۆیدا بۆ بەغداد نەنێردرا و دواتر بەغدا تێبینی لەسەر لیستەكه هەبوو و نێردرایەوە
و ئەوەش وایكرد ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی ١٠ دوابكەوێت".
وتيشى"تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق
واژووی لەسەر ناردنی ٧٦١ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆرانی هەرێم كردووە
و رێكاری كارگێڕی و دارایی ماوه تەواوبكرێن پارەكە دەنێردرێت".