حکومەتی هەرێم ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ ڕه‌تدەکاتەوە كه‌ به‌غداد بۆ مووچه‌ ناردویه‌تى

پاش ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت" کورتهێنان هەیە". 

ئەمڕۆ ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە" حکومەتی هەرێم پەیامێکی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە و پێی ڕاگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەی بڕیاری خەرجکردنیتان داوە بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم ئێمە وەری ناگرین".

دەشڵێت" ئەو بڕە پارەیە بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات و کورتهێنان دروست دەبێت و ناشتوانێت پڕی بکاتەوە". 

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٧٦٣ ملیار دیناری خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.



PM:02:36:01/12/2024