خۆسەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داوا لە گەنجان دەكات پەیوەندی بە هێزەكانی سوریا دیموكرات (هەسەدە)ەوە بكەن و دەڵێت" خۆتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دژایەتییەکانی تورکیا ئامادەبکەن".
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" داوا لە کوڕان و کچانی گەنجی هەرێمەکە دەکەین پەیوەندی بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)وە بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنایەتییەکانی تورکیا".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" هێرشەکانی تورکیا هەڕەشەی لەسەر هەموو سووریا دروستکردووە نەک تەنیا ناوچەیەک".
هەروەها داواش لە دامەزراوەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەکەن ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان.