گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا تەل رەفعەتیان کۆنتڕۆڵ کرد

گروپەچەکدارەکانی تەحریر شام چوونە تەل رەفعەت و داوا دەکەن هەسەدە لە گەڕەکە کوردیەکانی حەڵەب بکشێنەوە.

ئەمشەو یەکشەممە ١ی کانوونی دووەم لە راگەیەندراوێکدا گروپی تەحریری شام رایانگەیاند، تەل رەفعەتیان کۆنتڕۆڵ کردوە.

لە راگەیەنراوەکەیاندا هاوکات داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە حەلەب بە چەکەکانیانەوە بە سەلامەتی و بێ شەڕ بکشێننەوە بۆ باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و گەڕەکە کوردیەکان بە جێ بهێڵن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە گەنجان دەکات چەک هەڵگرن و گروپی قەیران دروست کەن بۆ رووبەرووبوونەوەی هێزە چەکدارەکان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی چوار ڕۆژ شەڕوپێکدانەکان تا ئێستا زیاتر لە ١٤٠ شار و شارۆچکە کەوتووەتە دەست گروپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیا.




PM:07:39:01/12/2024