سلێمانی.. پارەیەکی زۆر تەرخان دەکرێت بۆ کڕینی ستوونی تۆڕی ڕووناكی ناوشار

لە سلێمانی بڕی زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت بۆ کڕینی ستوونی تۆڕی ڕووناكی ناوشار.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند" له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانمان و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی ٨%ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر لە (١٣٠) ملیۆن دینار ستوونی ڕووناكی شەقامەكان بۆ گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەكڕدرێت".

هاوکات بەڕێوبەرایەتیەکە دەڵێت"  بەپێی گرێبەستێك بەبڕی (١٣٠.٠٢٠.٠٠٠) سەد وسی ملیۆن و بیست هەزار دینار، ستونی تۆڕی ڕووناكی بۆ گەنجینەی سەرەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەكڕدرێت".

وابریارە پرۆژەی دابینكردنەکەش له‌لایه‌ن كۆمپانیای بامۆک جێبه‌جێ بکرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (١٥٠)رۆژ دوای واژۆكردنی گرێبەست ستونەكان دابین بكرێت و بگاتە گەنجینە.



PM:09:28:02/12/2024