سپی وردەكاریی تەقینەوەكەی كوڵەجۆ بڵاودەكاتەوە


بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر لەناو ئاسایشی كۆڵەجۆ 7 ئاسایش شەهید‌و برینداربوون‌و زیانێكی زۆر بەر بیناكە كەوت.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان عەمید عەلی شێخ محەمەد بە سپی میدیای راگەیاند: كاتژمێر 2:20 خولەكی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەممە دوو خۆكوژ بە ئۆتۆمبێكی دوو تەنی كە لەسەرەوە گەنم‌و لەژێرەوە تی ئین تی پێبووە خۆیان دەكەن بە بینای ئاسایشی كۆڵەجۆ لە قەزای كەلار.

بەپێی وتەی بەرێوەبەری ئاسایشی گەرمیان، خۆكوژی یەكەم سەرەتا خۆی بە پاسەوانانی ئاسایش دەتەقێنێتەوە‌و دواتر ئۆتۆمبیلەكەی خۆی بەناو بیناكەدا دەكات‌و دەقێتەوە كە بەهۆی ئەو تەقینەوانە 3 كارمەندی ئاسایش شەهید بوون‌و 4ی دیكەش برینداربوون.

عەمید عەلی شێخ محەمەد وتیشی: تەرمی دوو خۆكوژەكە كەوتووەتە دەست هێزەكانی ئاسایش‌و لێكۆڵینەوە لەمبارەیەوە بەردەوامە.



PM:04:36:12/11/2014