بۆ هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن. 

ئەمڕۆ وەفدێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم سەردانی بەغداد دەکەن و تاوتوێی مووچەی ئەو کەسانە دەکەن کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە بە سەرۆکایەتی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەبێت، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چارەسەركردنی چەند پرسێك دەكەن. 

هەروەها شاندەکەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی پرسی هاوتاکردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەن، لەگەڵ بابەتی زیادكردنی ناوی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی تا ئێستا ناویان تۆمار نەكراون گفتوگۆ دەکەن.

هاوکات گەڕانەوەی هاوكاری بۆ خێزانە هەژارەكان لەگەڵ دوو سەبەتەی زیاتر خۆراك بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، تەوەرێکی تری گفتوگۆکان دەبن. 



PM:01:15:03/12/2024