هەرچەندە بەرەی تەحریری شام و میلیشیاکانی سەر بە تورکیا چەند جارێک رایانگەیاندبوو کە ئامانجی ئەوان رژێمی بەشارە ئەسەدە، بەڵام بەهۆی چەند پێشڕەویەکی ئەو هێزانەوە، لە دوێنێ شەوەوە شەڕی قورس لە لادێکانی مینبەج و گەڕەکە کوردنیشینەکانی شاری حەلەب هەڵگیرساوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوانیوەڕۆی ٤ ی کانوونی دووەم ڕایگەیاند" هێرشی میلیشیاکانی سەر بەتورکیاو هەردوو لادێی پارێزگای منبج و تەلحەفیر پووچەڵ کردووەتەوە".
هەسەدە لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بەوە دەکەن، ژمارەیەک لەو به کرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا لەو هێرشانەدا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون له ئه نجامی پێکدادان و توندوتیژەکانی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج له باشووری لادێکانی ئەو شارە، هەروەها پێکدادانی دیکه لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی ته بقه له ناوچەی دێرحەفەر لە بەیانی دوێنێ سێشەممەوە تا ئەم بەیانییە بەردەوامبووەو شکستی خواردووە".
لەلایەکی ترەوە پەیامنێری سکای نیوز رایگەیاندووە؛ شەڕڤانانی هەسەدە لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەلئەشرەفییەی شاری حەلەب بەپێی پلانێکی سەربازی مەحکەم توانیوویانە ١٢ چەکداری میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەناوبەرن"( تا دوو رۆژ لەمەوبەر هەسەدەو بەرەی شام لە گفتگوگۆدابوون بەمەبەستی چۆڵکردنی ئەو دوو گەڕەکە لەلایەن چەکدارانی هەسەدەوە، بەڵام نە گەیشتنە ئەنجام).
لە بارەی شەڕەکەی لادێکانی مینبەج و تەبقەوە، هەسەدە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری بڵاوبکاتەوە.