هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایدەگەیەنن" گروپە چەکدارەکانی تورکیا زیاتر لە ١٥ هەزار هاوڵاتی مەدەنییان لە شەهبا دەستبەسەرکردووە و ژمارەیەکی زۆریان ڕفاندووە و ڕێگریان لێکردووە ئاو و خۆراکیان دەستبکەوێت".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هەڵمەتێکی بەرفراوانی ڕفاندنیان لەنێو ئەو هاوڵاتییە مەدەنییانەی لە ناوچەکانی شەهبا لە باکوری حەلەب گەمارۆدراون ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە (١٢٠) ئۆتۆمبێلیان دەستبەسەرداگرتووە کە سەدان هاوڵاتی مەدەنییان هەڵگرتبوو و بەنیازبوون بەرەو ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەجێبهێڵن و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار لە نزیک لە ناوچەی شێخ نەجارەوە.
هەسەدە ڕاشیگەیاندووە" بە ئامانجی دوورخستنەوەی ئەو گروپانە زیاتر لە ١٥ هەزار هاوڵاتی مەدەنییان دەستبەسەرکرد و ژمارەیەکی زۆریان ڕفاند، لە ژێر مەرجی گەمارۆدان و برسێتیدا کە بەسەریاندا سەپێندرابوو، و ڕێگریکردنیان لە دەستکەوتنی ئاو و خۆراک".