بە پێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق سزای سەرپێچییەکان، ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە تابلۆی شارەکانی هەرێمی کوردستانین لەسەرە لە پارێزگاکانی عێراق.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" هەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی ژمارە سلێمانی، هەولێر، دهۆکی لەسەر بێت لە هەر پارێزگایەکی عێراق سەرپێچی رێنماییەکانی هاتوچۆ بکات، هاوشێوەی تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سزا دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، گوێ بۆ ئەو قسانە نەگرن کە باس لەوە دەکەن، گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە سزا نایانگرێتەوە، چونکە هەموو ئۆتۆمبێلێک دەگرێتەوە و ئەو قسانە راست نین.