سوپای سووریا لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور و دەوروبەری کشاوەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) فڕۆکەخانەی سەربازیی شارەکەی کۆنترۆڵ کردووە.
بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی سوریا هێزەکانی رژێمی سووریا و فەرماندە سەربازییەکانی گرووپەکانی پاڵپشتیکراوی ئێران لەپڕ لە دێرەزوور و دەوروبەری کشاونەتەوە و بەرەو نێوەڕاستی سووریا دەڕۆن، و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) فڕۆکەخانەی سەربازیی شارەکەی کۆنترۆڵ کردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە، سوپای سووریا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە" بە پاڵپشتیی هاوپەیمانەکانی، لەنێویاندا رووسیا ێگەی تیرۆریستان و ئۆتۆمبێلەکانیان لە حەما دەکەینە ئامانج".
لە راگەیێندراوەکەی سوپای سووریادا هاتووە "هێزە چەکدارەکانمان ئێستا لە باکوور و باشووری حەما بە تانک، تۆپ، مووشەک و فڕۆکە جەنگییەکانی سووریا و رووسیا تیرۆریستان دەکەنە ئامانج".