ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەی ئێوارە ئەگەرى نمە باران هەیە بە تایبەتى لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت و ئەگەرى نمە بارانێک هەیە لە کاتەکانى ئێوارەدا بە تایبەتى ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢١
سلێمانی: ١٩
دهۆک: ٢٠
زاخۆ: ٢١
هەڵەبجە: ٢٠
کەرکوک: ٢١
سۆران: ١٧
حاجی ئۆمەران: ١١
گەرمیان: ٢٥