ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و بازاڕەکانی هەرێم، گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی زیاتری تۆمارکرد.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ٢ هەزار و ٦٣٣ دۆلارە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک بە ٢ هەزار و ٦٣٩ دۆلار و ١٠ سەنت بوو.
هەروەها نرخی یەک گرام زێڕ بە ٨٤ دۆلار و ٦٥ سەنتە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٤٥) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٣٥) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٧٧) هەزار دینارە.