سەرۆکی دەستەی تەحریر شام فەرمانی ئامادەکاری هێرش بۆ سەر دیمەشقی کرد، چەندین ناوچەی جەرگەی دیمەشقیش کەوتنە دەست ئۆپۆزیسیۆن.
ئەمڕۆ شەممە ٧ی کانوونی یەکەم ئەبو محەمەد جۆلانى، سەرۆکى دەستەى تەحریرى شام لە تێلەگرام پەیامێکى بۆ چەکدارەکانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دیمەشق چاوەڕێتانە| وەک ئاماژەیەک بۆئەوەى کە ئامادەکاریى بۆ چوونە نێو دیمەش بکرێت.
ئەم پەیامەى جۆلانى لەکاتێکدایە، پێشڕەویی چەکدارەکانی دەستەى تەحریرى شام لە باکوور و باشووری پایتەختەوە بۆ گرتنی شارەکە بەردەوامە و بە گوێرەی .ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ناوچەی جەرمانە لە جەرگەی دیمەشق لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی بەشار ئەسەد دەرچووە و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن پەیکەری حافز ئەسەدیان لە گۆڕەپانی شارەکە ڕوخاند.
هەر لەو چوارچێوەیەدا کەناڵی ئەلعەرەبیە ڕایگەیاند کە ناوچەی نیشتەجێبوونی موعەزەمیەش لە جەرگەی دیمەشق لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایە.